Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya سووده‌كانى ڕاهێنانى وه‌رزشی
نێردراوە لەلایەن samal لە
به‌رده‌وام لێكۆلینه‌وه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى داوده‌رمان ، كاریگه‌ریه‌كى ئیجابی بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌كات ، وه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كه‌ن ، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كاتى پشوودا ڕاهێنانى وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی شپرزه‌ى و دڵه‌راوكێ ده‌بنه‌وه‌ . زانایانى زانكۆى "كینگ گولدج له‌نده‌ن" به‌هاوكارى له‌گه‌ل توێژه‌رانى په‌یمانگاى نه‌رویژى بۆ ته‌ندروستى گشتى "برگن" ، هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 40

هەوڵی درێژکراو
به‌رده‌وام لێكۆلینه‌وه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى داوده‌رمان ، كاریگه‌ریه‌كى ئیجابی بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌كات ، وه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كه‌ن ، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كاتى پشوودا ڕاهێنانى وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی شپرزه‌ى و دڵه‌راوكێ ده‌بنه‌وه‌ . زانایانى زانكۆى "كینگ گولدج له‌نده‌ن" به‌هاوكارى له‌گه‌ل توێژه‌رانى په‌یمانگاى نه‌رویژى بۆ ته‌ندروستى گشتى "برگن" ، هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 40 هه‌زار كه‌س ، وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌كاتى پشوودا ڕاهێنانى وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وا كه‌متر تووشی دله‌ڕاوكێ و شپرزه‌ى ده‌بنه‌وه‌ . توێژه‌ران ده‌لێن" ئاسه‌وارى چالاكیه‌كانى فیزیكى كه‌ له‌كاتى كاركردندا تووشی مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وا له‌كاتى پشوودا كارناكاته‌ سه‌ر ده‌روونى مرۆڤ ، وه‌ ده‌بێته‌ هۆى په‌یدابوونى كاریگه‌رى ده‌روونى كۆمه‌لایه‌تى ، به‌لام له‌ ماوه‌ى ڕاهێنانى وه‌رزشیدا چالاكى كۆمه‌لایه‌تى زیاتر ده‌بێت .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ده‌لێت" ئه‌نجام نه‌دانى هیچ چالاكیه‌ى وه‌رزشی له‌كاتى پشوودا ، مه‌ترسی تووشبوون به‌ شپرزه‌ى دووئه‌وه‌نده‌ لێدێت ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ڕاهێنانى وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌و كاته‌دا . ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ڕاهێنانى وه‌رزشی پارێزگارى له‌ مرۆڤ ده‌كات دژى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى ده‌م و چاو .
دكتۆر ئه‌لن كوین سه‌رۆكى تیمى لێكۆلینه‌وه‌كه‌ وتى" ڕاهێنانى جه‌سته‌ى ده‌بێته‌ هۆى فڕێدانى خانه‌ له‌ناوچووه‌كان ڕوخسارى مرۆڤ ، وتیشی تیشكى خۆر هۆكاری سه‌ره‌كى تووشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ى ده‌م و چاو (ڕوخسار) ، بۆیه‌ پێویسته‌ كرێمى "spf 15" به‌كاربێنین كاتێك خۆمان ده‌ده‌ینه‌ به‌ر تیشكى به‌هێزى خۆر ، به‌تایبه‌ت له‌ كاتژمێر 11 به‌یانیه‌وه‌ تا 4 پاش نیوه‌ڕو .

سوود به‌ تووشبووانى شه‌كره‌ ده‌گه‌ینێت
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه‌ ، كه‌ خواردنى هه‌ندێ خۆراك و ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی تووشبوانى شه‌كره‌ هه‌ر به‌ گه‌نجى ده‌هێلێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كارى ئه‌نسۆلین له‌ناو مێشكدا .
لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، كه‌ زانایان هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر گیاندارى مشك و چاودێرى بارى خواردن و ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ كردووه‌ .

دواتر بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وانه‌ى وه‌رزش ده‌كه‌ن كه‌متر تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌و هۆرمۆنه‌ى به‌رپرسه‌ له‌ ڕێكخستنى كلۆكوز له‌ناو خوێندا چالاك ده‌بێت .

پارێزگارى له‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن و مه‌مك ده‌كات
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى فه‌ره‌نسی ئاشكراى كردووه‌ ، كه‌ ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی جه‌سته‌ى باشترین رێگایه‌ بۆ به‌رگرى كردن له‌ نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن و مه‌مك .
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ، كه‌ ڕاهێنانى وه‌رزشی ئاسای به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكوپێك ، وه‌كۆ ڕۆیشتن به‌پێی بۆ ماوه‌ى 30 تا 40 خوله‌ك له‌ ڕۆژێكدا ، ده‌كرێت گرنگیه‌كى تایبه‌تى هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ .

به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران ، رێژه‌ى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕاهێنانى وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ تێكراى 34% كه‌م ده‌بێته‌وه‌ . وه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ قه‌له‌وى هۆكارى سه‌ره‌كى تووشكردنى مرۆڤ به‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ ، كه‌ رێژه‌كه‌ بۆ 50% به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .

پاله‌په‌ستۆى خوێن ڕێك ده‌خات
پسپۆرانى بوارى ته‌ندروستى ئه‌مریكى ده‌لێن" ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی ڕویشتن ، له‌ هه‌ردوو ڕووى قه‌له‌وى و ده‌روونیه‌وه‌ سوود به‌ مرۆڤ ده‌گه‌ینێت له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانى ته‌مه‌ندا .

دكتۆر جایمس لیفاین پسپۆر له‌ به‌رگرى كردنى قه‌له‌وى له‌ دیده‌نگى بزیشكى مایو له‌ روشسته‌ر ده‌لێت" ڕۆیشتن به‌ پێ یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاله‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات و به‌رگریش له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و جۆمگه‌كان ده‌كات ، وه‌ ڕۆیشتنى خێرا ده‌بێته‌ هۆى ڕێكخستنى پاله‌په‌ستۆى خوێن و زیادكردنى هێزى ماسوولكه‌كانى به‌سالاچوان . له‌ماوه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا زانایان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 246 كه‌س ئه‌نجام داوه‌ ، كه‌ كۆمه‌لێكیان هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی خێرا ڕۆیشتن ، وه‌ كۆمه‌له‌ى دووه‌م هه‌ڵسان به‌ ڕۆیشتنى له‌سه‌رخۆ ، كۆمه‌له‌ى سێیه‌میش هیچ چاڵاكیه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ ، دواتر بۆ زانایان ده‌ركه‌وت كه‌ بارى ته‌ندروستى كۆمه‌له‌ى یه‌كه‌م زۆر باشتربووه‌ له‌ كۆمه‌له‌ى دووه‌م و دووه‌میش باشتربووه‌ له‌ كۆمه‌له‌ى سێیه‌م .

لیفاین ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ جارێكیتر ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ڕۆیشتن سووده‌كانى زۆر زیاتره‌ له‌ جۆره‌كانى تری وه‌رزشی .
Free Web Hosting