Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/saya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 saya ڕێگاكانی‌ به‌خته‌وه‌ری
نێردراوە لەلایەن samal لە
ژن و پیاو هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆیانن، سه‌ره‌ڕای‌ لێك جیاوازییان هه‌میشه‌ هه‌ردووكیان ئالوده‌ی‌ ئه‌وه‌ن كه‌نهێنی‌ به‌خته‌وه‌ری‌ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر و میكانیزمه‌كانی‌ دڵخۆشی‌‌و ئاسوده‌ی‌ بزانن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌ندروست له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا پێك بهێنن، به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریدا... هه‌ندێك خاڵ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ ئاسوده‌ی‌ ژنان:1- هه‌ندێك له‌خانمان به‌میوانی‌ ناوه‌خت خۆشحاڵ نین، كه‌واته‌ پێویسته‌پیاوان كاتێكی‌ زۆر بده‌ن به‌ئه‌وان تاكوو ئاماده‌بن بۆ میوانداری‌‌و خزمه‌ت كردنی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ وه‌ك میوان ڕوو له‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .2- هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ن له‌هاوسه‌ره‌كانتان ڕازیبن، چونكه‌ ده‌بینین‌و ئاشكرایه‌ ژیان چه‌نده‌ ساده‌یه. 3- ئه‌و كارانه‌ی‌ هاوسه‌ركاناتن پێتان ڕاده‌سپێرێت‌و داواتان لێده‌كاتبه‌باشی‌ بۆی‌ ڕاپه‌ڕێن‌و له‌كاتی‌ خۆیدا ئه‌نجامی‌ بده‌ن.
هەوڵی درێژکراو
ژن و پیاو هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆیانن، سه‌ره‌ڕای‌ لێك جیاوازییان هه‌میشه‌ هه‌ردووكیان ئالوده‌ی‌ ئه‌وه‌ن كه‌نهێنی‌ به‌خته‌وه‌ری‌ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر و میكانیزمه‌كانی‌ دڵخۆشی‌‌و ئاسوده‌ی‌ بزانن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌ندروست له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا پێك بهێنن، به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریدا...

هه‌ندێك خاڵ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ ئاسوده‌ی‌ ژنان:

1- هه‌ندێك له‌خانمان به‌میوانی‌ ناوه‌خت خۆشحاڵ نین، كه‌واته‌ پێویسته‌پیاوان كاتێكی‌ زۆر بده‌ن به‌ئه‌وان تاكوو ئاماده‌بن بۆ میوانداری‌‌و خزمه‌ت كردنی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ وه‌ك میوان ڕوو له‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .
2- هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ن له‌هاوسه‌ره‌كانتان ڕازیبن، چونكه‌ ده‌بینین‌و ئاشكرایه‌ ژیان چه‌نده‌ ساده‌یه‌.
3- ئه‌و كارانه‌ی‌ هاوسه‌ركاناتن پێتان ڕاده‌سپێرێت ‌و داواتان لێده‌كات به‌باشی‌ بۆی‌ ڕاپه‌ڕێن‌و له‌كاتی‌ خۆیدا ئه‌نجامی‌ بده‌ن.
4- كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كانتان ده‌یكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن داوای‌ لێبوردنی‌ لێبكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش نه‌بیت.
5- هه‌میشه‌ با خه‌نده‌‌و پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوتان بێت ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه‌بارودۆختان له‌بار‌و باش نیه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر مرۆ ڤ پێبكه‌نێت دنیا له‌گه‌ڵیدا پێده‌كه‌نێتت و به‌پێچه‌وانه‌وشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بگری‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ دنیا به‌ته‌نیا ده‌هێڵێته‌وه‌ .
6- له‌هه‌موو هه‌وڵ‌و ماندوو بونێكدا هاوسه‌ره‌كانتان سوپاس بكه‌ن، چونكه‌ سوپاس گوزاری‌‌و پێزانین خۆشی‌‌و هاندان ده‌به‌خشێته‌ به‌رامبه‌ر وخۆشه‌ویستیه‌كی‌ پته‌و له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا دروست ده‌كات .

7- هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بخه‌نه‌ بیر‌و هۆشتان كه‌هاوسه‌ره‌كانتان دایكێكی‌ زۆر باش و میهره‌بانن بۆ منداڵه‌كانتان‌و له‌نێو بووكه‌كانی‌ دایكتاندا به‌ باشترینیان بزانن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پێاهه‌ڵدان‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌رده‌وام بن به‌دڵنیایه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌تان به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌تاندا كه‌ ئێوه‌ ده‌یخوازن .
8- ڕه‌زیل و دڵپیس مه‌بن، باسی‌ چاكه‌كانی‌ هاوسه‌ره‌كاناتان بكه‌ن به‌لاَم له‌سنور ده‌رنه‌چێت‌و زیاده‌ ڕه‌وی‌ نه‌كه‌ن له‌پێیاهه‌ڵداندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌خۆبایی‌ نه‌بن .
9- هاوسه‌ره‌كانتان هانبده‌ن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناو به‌هره‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بره‌‌و به‌توانا‌و لێهاتوویه‌كانیان بدرێت‌و به‌شاراوه‌ی‌ نه‌مێنێته‌وه‌‌و به‌هره‌كانیان له‌چاڵ بنرێن.

10- مه‌رج نیه‌ له‌دوای‌ هه‌موو كارێكی‌ باش‌و ماندووبوونێكی‌ زۆر‌و ڕۆژێكی‌ پڕ له‌كار دیارییه‌كی‌ گرانبه‌های‌ پێشكه‌ش بكه‌یت، به‌پێشكه‌شكردنی‌ ته‌نها گوڵێك خانمان هه‌موو ماندوو بونێكی‌ ده‌حه‌وێته‌وه‌‌و دیاریش زۆر به‌نرخه‌ له‌لای‌ خانمان.
11- بۆچاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ ته‌نها خواردنی‌ حه‌ب چاره‌سه‌ر نیه‌ زۆر كات پێكه‌نین‌و ووته‌یه‌كی‌ خۆش هه‌موو نه‌خۆشی‌‌و ناخۆشیه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.

12- له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ناكۆكی‌‌و ناخۆشی‌‌و شه‌ڕ‌و ئاژاوه‌ هاته‌ ڕێگه‌تان هه‌وڵبده‌ن پێنوسێك بگرن به‌ده‌ستانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی‌ له‌مێشكتاندایه‌ بینووسنه‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ چه‌پكێك گوڵدا بیده‌ن به‌هاوسه‌ره‌كانتان بێگومان ئه‌وه‌ش دان به‌خۆداگریی‌‌و ژیری‌ ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان ئاڵۆز‌و گه‌وره‌نه‌بن.
Free Web Hosting